کۆبوونەوەی نەورۆزی چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵک لەگەڵ ڕێبەری شۆڕش ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی دەستیپێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتاری نەورۆزی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی خاکەلێوە لە حوسێنییە ئیمام خومەینی بەڕێوە چوو.

ڕێبەری لەسەر زۆر بابەتی گرینگ و ڕۆژەڤی ئێستای ئێران و جیهان قسەیان کرد.

لەوانەش پرسی ئابووری و وتیان :پرسی سەرەکی وڵات، ئابوورییە.

وتیشیان: ئەگەر ئابووری وڵات شێوەی لەبار بگرێت، دەتوانێت کاریگەری لەسەر ئایینی خەڵک و جیهانی هەبێت.

زیادیشیان کرد: دوژمن بە هەوڵی گەنجان و هەوڵی زۆر سەرکەوتوو نەبووە و بە هێزی خودا سەرکەوتوو نابێت.

ئاماژەشیان دا : سەرەڕای هەموو ئەم فاکتەرە ئومێدبەخشانە، هەندێک کەس خەریکن ڕۆحی ئومێد لە گەنجاندا لەناو دەبەن.

ئەوەشیان وت کە ئەمڕۆ بەرژەوەندییه نەتەوەییەکانمان و داهاتووی گەشمان به هیوا و ئیمانەوە به ستراوه . ئەگەر ڕووناکی ئومێد لە دڵەکاندا بکوژێتەوە، هیچ جووڵەیەک نایێتەدی. ئێمە ئەوەندە توانای پێشکەوتنمان هەیە، زۆر گەنجی بەتوانامان هەیە، ئەم میللەتەمان هەیە ئامادەیە بۆ کارکردن و ئامادەیە بۆ تێکۆشان، ئەم سامانە سروشتییە ناوازانەمان هەیە، ئەم شوێنە جوگرافییە تایبەتەمان هەیە، دەتوانین پێشبکەوین، پێشکەوتنی گەورە بەدەستبهێنین، لە سەرەتای شۆڕشەوە تا ئێستا پێشکەوتنێکی زۆرمان بەدەستهێناوە، بەڵام دەتوانین لەوە زیاتر پێشبکەوین.

ئەوەشیان وت کەئەو شتانەی کە ئومێد بە مرۆڤ دروست دەکەن لە وڵاتدا زۆرن. هەمان پێشکەوتنە زانستییەکان لە بواری پیشەسازی، لە بواری تەندروستی، لە بواری گەردوونی، لە سیاسەت و ئەو پێشکەوتنانەی لە سیاسەتی دەرەوەدا هەمانبوو.

ئەوەی وەکوو ئاسایشی وڵات ئێستا لە بەرچاوە ، ئەو ئاسایشەیە کە لە وڵاتدا هەیە. لە ٢٢ی ڕێبەندا چەند ملیۆن کەس لە گەلی وڵات هاتنە سەر شەقام. سوپاس بۆ خوا بە ئەمنیەتی تەواوەوە. هەڵبژاردن بە ئەمنیەتی تەواوەوە بەڕێوە دەچێت. کەم شوێن هەیە لە جیهاندا ئەم سەقامگیرییە، ئەم ئاسایشە، ئەم بوونی خەڵکە، ئەم پێشهاتە خێرا و سەرسوڕهێنەرەیان هەبێت. باشە ئەمانە هۆکاری ئومێدبەخشن. هەستی شەرەف لە گەلەکەماندا بەهێز دەکات.

ئەمساڵ یەکەم ساڵی پلانی گەشەپێدانی حەوتەمە. ئامانجی گشتی پلانی حەوتەم باش بوونی دۆخی ئابوورییە هاوشانی دادپەروەری، بەڵام بۆ کۆتایی ئەم پلانە باسیان لەو ئامانجانە کرد کە زۆر گرنگن، ئەو ئامانجانە بریتین لە هەڵاوسانی کەم و تاک ڕەقەمی ، چاکسازی لە بودجە، چاکسازی لە سیستەمی مالیات ، و بەرهەمهێنانی لانیکەم لەسەدا ٩٠ی کاڵا سەرەتاییەکان لە ناوخۆی وڵاتدا.ئەمانە بابەتی گەورەن. زیادکردنی بەرهەمهێنانی ئاوی کشتوکاڵی کە یەکێکە لە کێشەکانی وڵات و لەم پلانە حەوتەمەدا ڕەچاو کراوە، هەروەها پلانگەلی نیشتمانیی گەورە.

وتیشیان: باشە ئەگەر بمانەوێت ئەو ئامانجانە بپێکین، بەڕای من بەبێ ئامادەبوونی خەڵک ناکرێت؛ پێویستە بە ئامادەبوونی خەڵک ئەنجام بدرێت. کۆی بەشدارییەکانی خەڵک دەتوانێت بمانگەیەنێتە ئەم ئامانجانە.