بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەریف سلێمان ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو ئێزیدیانەی لە کاتی داگیرکردنی نەینەوا و شنگال لەلایەن گروپی تیرۆریستی داعشەوە ڕفێندراون، زیاتر لە 56 هەزار خێزانن.
ژمارەی ئاوارەکانی ئێزیدی زیاتر لە 56 هەزار خێزانە، لەو ژمارەیەش 26 هەزار خێزانیان تا ئێستا لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی لە پارێزگای دهۆکدان و زیاتر لە 30 هەزار خێزانیش لە دەرەوەی کەمپەکان نیشتەجێن.
ئاشکراشی کرد، ژمارەی ڕفێنراوانی ئێزیدی 6350 کەس بووە و نزیکەی 3800 کەسیان گەڕاونەتەوە ناوچەی نیشتەجێبوونیان.