بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی، باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نامەیەکی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان نووسی: ئەو تۆمەتانەی دژی ئێران لە یەمەن دەوترێت سەرلەبەری درۆیە.
ئیرەوانی ڕوونی کردەوە: لە کاتێکدا تاران بە توندی ئەم تۆمەتە بێ بنەمایانە ڕەت دەکاتەوە، بەڵام بە بیانوویەک دەزانێت کە واشنتۆن و لەندەن بۆ پێشخستنی ئەجێندای سیاسی کورتبینی خۆیان، هەروەها بۆ پاساودان و چەسپاندنی کردەوە نایاسایی و دەستدرێژییە سەربازییەکانیان بۆ سەر یەمەن.