بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محمه‌د حه‌كیم وته‌بێژی كۆمه‌ڵ ، له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به‌وێستگه‌نیوز، ڕایگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی دیاریكردووه، ئێمه‌ش ئاماده‌سازیمان كردووه تاوه‌كوو به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ین، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن كرا ئێمه به‌شدار ده‌بین.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌مرۆی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن ناوبراو وتی:"پارتی ده‌سه‌ڵاتداره‌و له‌زۆنێكدا و به‌ته‌واوی حكومڕانه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه‌و ڕه‌نگه هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌ر نه‌كرێ".
محه‌مه‌د حه‌كیم جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه له‌دوای پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی پارتی له‌هه‌ڵبژاردن چاوه‌ڕوانی بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن"ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت، ئه‌وا ئه‌وان به‌شداری ده‌كه‌ن".
په‌یامنێری وێستگه نیوز پرسیاری له وته‌بێژی كۆمه‌ڵ كرد، پێتوایه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌گه‌ر بكرێت بێ گه‌رد ده‌بێت له‌چاو ئه‌وانه‌ی پێشووتری هه‌رێمی كوردستان؟ محه‌مه‌د حه‌كیم ووتی "تا ئێستا هه‌ڵبژاردنی بێ گه‌ردمان له‌كوردستان نه‌بینیوه، ئومێد ده‌كه‌ین هه‌ڵبژاردنی ئاینده بێ گه‌رد بێت".
ئەمڕۆ دووشەممە، 18-03-2024، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەیاننامەیەکی لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و چەند پرسێکی دیکە بڵاوکردەوە.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه " هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەخەینە بەردەم بەڕپرسیارێتیی نیشتمانی لە جێبەجێنەکردنی دەستوور و تەواوی خالەکانی رێککەوتنی سیاسی و ئیداریی پێکهێنانی کابینەی ئێستای حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، بەپێچەوانەشەوە ناتوانین بەردەوام بین لە پڕۆسەی سیاسی دا"