فێستیڤاڵی فیلمی فلامینگۆ کە دامەزرێنەرەکەی فێرگەی ئازادی سینەمایی کلاکتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوایە بە دروشمی یەکگرتوویی لە نێوان هۆزەکان بۆ یەکەم جار لە ورمێ بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەحید فەرەهمەندی کیا کە کارگێڕی ئەو فؤستیاڤاڵەیە ڕایگەیاند: یەکەم خولی فێستیڤاڵەکە تایبەتی بەرهەمی هەموو هونەرمەندانی باکووری ڕۆژاوای ئێرانە و هەفتەی داهاتوو بانگهێشتنامەی وەرگرتنی بەرهەمەکان بۆ بەشداری لە ئەو فیستیڤاڵە دەنێردریت.

فەرهەمەندی کیا بە وتنی ئەوەی کە فێستیڤاڵەکە لە 5 بەشی کورتەفیلم، چیرۆک، فیلمی بەڵگەیی، پوویانەمایی و ئەنیمەیشێن پێک هاتووە، زیادی کرد: بابەتی فێستیڤاڵەکە ئازادە بەڵام چەند پێشنیارێک لە ئەو بارەوە دراوە وەکوو گەشتیاری، لابردنی خەساری کۆمەڵایەتی، شوناسی فەرهەنگی و هتد.

ئەو فێستیڤاڵە لە 20 ی جۆزەردانی ساڵی داهاتوو لە هۆڵی وەحدەتی ورمێ دەست پێدەکات و لە 31 ی هەمان مانگی کۆتایی دێت.