بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوەی ئەلمەعلوومە، شارەزای ئەمنیی عێراقی "حاتم ئەلخەزعەلی" ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕێککەوتنە ستراتژییەی کە لە نێوان عێراق و ئەمریکا واژۆ کراوە، جەخت لەسەر نەبوونی پارێزبەندی سەربازیی ئەو وڵاتە لە ناوخۆی عێراق دەکاتەوە.
زیاتر وتی: ئەمریکا پارێزبەندی یاسایی بۆ هێزەکانی لە هەموو وڵاتان وەردەگرێت بۆ ئەوەی بتوانن بەبێ هیچ ترسێک تاوانی جۆراوجۆر ئەنجام بدەن، وەک ئەوەی لە کۆریای باشوور و ژاپۆن بینیمان.
خەزعەلی زیادی کرد: هیچ ڕێککەوتنێکی فەرمی لە نێوان حکومەتی عێراق و ئەمریکا سەبارەت بەم پارێزبەندییە یاساییە نییە. زۆربەی ڕەوتە سیاسییەکان دەیانەوێت سەربازە ئەمریکییەکان لە عێراق دەربکەن.
وتیشی: جگە لەوەش گەلی عێراقیش دەیەوێت ئەو ئامانجە بەدیبهێنێت بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکەی.
نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی حکوومەتی یاسای عێراق پێشتر جەختی لەوە کردبووەوە کە ڕەوتی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەیانەوێت خشتەی کاتی دیاریکراو بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دابنێن.