ژمارەیەک لە كه‌سایه‌تیه‌كانی سوننه‌كانی عێراق له‌ په‌رله‌مان، پێکهێنانی بلۆکی سیاسی نوێی پەرلەمانیان ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هه‌ریه‌كه‌ له‌ په‌رله‌مانتاران خالد عوبێدی، مەحمود مەشهەدانی، تەلال زوبەعی، محه‌مه‌د نوری عەبدڕەبۆ و فارس ئەلفاریس پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیه‌كی نوێیان له‌ په‌رله‌مانی عێراق پێكهێنا و وه‌ك پێویستییه‌كی نیشتمانی باسی ده‌كه‌ن.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا ئه‌و پێنج كه‌سایه‌تییه‌ی سوننه‌كان ده‌ڵێن: "هه‌وڵده‌ده‌ین به‌ پاڵشتی خودا و گه‌له‌كه‌مان بۆ بەدیهێنانی چاکسازیی ڕاستەقینە له‌ عێراقدا و دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌بێ جیاوازی ده‌ستپێده‌كه‌ین".
له‌ یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌دا پارتی ته‌قه‌دوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی، سه‌رۆكی له‌ كارخراوی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند و جەختی لە گرنگی هاوکاری و هەماهەنگی و کاری بنیاتنەر لەو بابه‌تانه‌ كرده‌وه‌ كه‌ بەرژەوەندی هه‌مواندان.