ڕێکخەرانی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2025ی ئەمەریکا دیسان بیریان لە پشکێک کردووەتەوە بۆ هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی سوریای دیموکرات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمەریکا بۆ ساڵی 2025 کە نزیکەی 7.3 ترلیۆن دۆلارە، دیسانەوە بەشێکی بۆ هێزە کوردییەکان لە عێراق و سووریا تەرخان کردووە.

به پێی ئەم پڕۆژه یاسایه زیاتر له 528 ملیۆن دۆلار بۆ بەرنامه سەڕبازییەکانی ئەمریکا له عێراق و سووریا تەرخانکراوه که بەشێکی زۆری له شێوەی هاوکاری سەربازییه بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات به سەرۆکایەتی کورد له سووریا، هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، و هێزە ئەمنییەکانی عێراق وەربگرن.