بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی هووشمەند بەرپرسی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای ئیلام بەرهەمەکانی لەتفی کار لەوانە وەرگێڕانی کوردی ئیلامی شانامەی فیردۆسیی لە بەرهەمە بەبایەخەکانی وەزارەتی ئیرشاد وەسف کرد و تی: لە هەموو بەرپرسانی ئەو کارە لەوانە نیعمەت داودیان وەکوو هەڵەگر و بڵاوگەی زاگرۆ دەسخۆشی دەکەین.
مامۆستا لوتفی کار لەدایک بووی ساڵی 1324 ە و تا ئێستا 37 بەرهەمی بە زمانی کوردی هەیە، لەوانە: خورشیدی خاوەر، ڕوستەم و حەزرەتی سولەیمان، دەنگ ئاشنا، یوسف و زولەیخا، چیرۆکی بیژەن و مەنیژە، ئەفسانەی بەهمەن و فەرامەرز، ئەمیر ئەرسەلان ڕوومی، چیرۆکەکانی شانامە لە 16 بەرگ و کۆمەڵەی سێ بەرگی شانامە.