بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا هاوپەیوەند بە دۆخی ئاڵوگۆڕی و پێوەندییەکانی پارێزگا لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:هەوڵمان داوە کە لە بواری چالاکی و کردەییدا کار بکەین نەک پێوەندییەکان هەر لە ئاستی ڕێککەوتندا بمێنێتەوە.
زارعی کووشا ڕایگەیاند: ئاسانکار لە ئاڵوگۆڕی ئابووری لە سنووری باشماخ لە بەرنامەماندایە و هەولی چارەسەری لەمپەرەکان دەدەن.
هەروەها وتیشی لە ڕێگای وەزارەتی دەرەوەوە پرسی دەروازە سنوورییەکانی هەنگەژاڵی بانە و سەیفی سەقز شوێنگیری دەکەین.