بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەعید مونتەزرولمەهدی گرینگترین هەوڵەکانی یەک ساڵی ڕابردووی پۆلیسی شرۆڤە کرد و تی: داکۆکی جیدی ئێمە لەسەر بەرز بوونەوەی ئاستی هەست بە ئاسایشی کۆمەڵایەتییە.
ناوبراو وتیشی کە ئاستی دزی دابەزیوە و ئاستی دەستگیری فرۆشیارەکانی مادەی هۆشبەر و قاچاخچییەکان زیادی کردووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە دەستگیری 171 ئاژاوەگێڕ و ئەندامانی گرووپە تیرۆریستییەکان وتی: هەروەها 88 لەسەد کوژرانی تیرۆریست و قاچاخچیەکانی چەک و مادەی هۆشبەر زیادی کردووە.
هەروەها لە یەک ساڵدا 94 باندی قاچاخی مرۆڤ دۆزراوتەوە.