بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن جەلالی ڕایگەیاند: سنجرخان هیج کەمبوونێکی لە میرزاکووچەک خان و سەتارخان نەبوو، بەڵام چونکوو نەهێنرابووە ئاراوە کەسێک نەیدەناسی بەڵام ئەمڕۆ بە دەرهێنانی زنجیرە درامای سنرخان و بڵاو کردنەوەی هەموو ئێران دەیناسن.
زنجیرە درامای سنجرخان قارەمانی نەتەوەیی کوردی بە ئێران ناساند
بەرهەمهێنەری زنجیرە درامای سنجرخان وتیشی: ئەو زنجیرە دراما قارەمانێکی نەتەوەیی کورد کە سەد ساڵ نەناسرابوو، بە خەڵکی ئێرانی ناساند.
درەوشانەوەی ئەکتەرەکانی کوردستان لە درامای سنجرخان هۆی شانازییە
فەرید ئاریانەژاد وەکوو ئەکتەری ڕۆڵی ئایەتوڵڵا مەردۆخ لە زنیجرە درامای سنجرخان وتی: ئەکتەرە خۆجەییەکان بە باشی لە ئو زنجرە ڕۆڵیان گێڕا و لە پاڵ کەسانێک وەکوو دێهکۆردی و مەحموود پاک نیەت درەوشانەوە و ئەوە هۆی شانازییە.
بۆ چێ کردنی ئەو زنجیرە سەختی زۆرمان کێشا
فەرشید گەوێڵی ئەکتەری ڕۆڵی سنجرخانیش لە ئەو کۆبوونەوە وتی: سنجرخان بە سەختی و ئەستەمییەکی زۆر چێ کرا و بڵاو کرایەوە و ئەمڕۆ هەموومان بۆ بڵاو بوونەوەی زنجیرەیەک کە بووە هۆی ناساندنی قارەمانێکی کورد، شانازی دەکەین.