بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەیمز جێفری نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە هاوپەیمانی بەرەنگار بوونەوەی داعش، هەواڵ و شرۆڤەکان لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریای ناڕاست وەسف کرد و پێی وایە هێزەکانی ئەمریکا چ لە ئەگەری سەرکەوتنی ترامپ چ لە ئەگەری مانەوەی بایدن لە ئەو ناوچە دەمێننەوە.
ناوبراو هەندێک گێڕانەوە سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەو ناوچەیەی ناڕاست وەسف کرد و وتی کە هۆکاری سەرەکی بوونی ئەمریکا لە سووریا بەرەنگار بوونەوەی داعش لە پاڵ هێزە کوردییەکانە و داعشیش هێشتا مەترسییەکە بۆ سەر سووریا و باس کردن لە سەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا زووە.
ناوبراو لە قتارەکەی خۆیدا کە لە گۆڤاری سیاسی وار ئان د راک بڵاو کراوەتەوە، پێی وایە دۆخی کوردەکان هێشتا پێچراوە چونکوو بە وتەی ئەو تورکیا وەکوو هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوخۆیی چاو لێدەکات و حکومەتی ناوەندیش ئامادەی ڕێککەوتن لەگەڵیان نییە.
جەیمز جێفری ڕێگاچارەی کەم بوونەوەی ئاڵۆزی نێوان کورد تورکیای دانوستان و ڕێککەوتنی سێ لایەنەی کوردی، ئەمریکا و تورکیا لەسەر ئاگربڕی 2019 وەسف کردووە و پێی وایە لە ئەو ڕێگایەوە وێڕای پاراستنی ئاسایشی سێ لایەنەکە، ئاڵۆزی لە ئەو ناوچە کۆنترۆڵ دەبێت.