پارێزگاکانی هەڵەبجە و کرماشان یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ کاری هاوبەش لە چوار بواردا واژۆ دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد تەییب سەحرایی، پارێزگاری کرماشان سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و لەگەڵ پارێزگار ئازاد تۆفیق کۆبووە و یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد.

هەردوو پارێزگار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو و وتیان: "یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکان تاوتوێکردنی کردنەوەی بازارچە و مەرزی سازان بووە".
بڕیاردراوە لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان هەردوولا پێکبهێنرێت بۆ هاوکاری و هەماهەنگی زیاتر لە چوار بواردا؛ کشتوکاڵ، وەبەرهێنان، شارەوانی و گەشتوگوزار و شەش مانگ جارێک کۆببێتەوە.