وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کاردانەوەی بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتی شاندی نێودەوڵەتی دۆزینەوەی ڕاستییەکان، نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاپۆرتی بڵاو کراو لەلایەن شاندی ناسراو بە شاندی دۆزینەوەی ڕاستییە نێودەوڵەتییەکانی بە توندی ئیدانە کرد .

کەنعانی دووپات کردنەوەی پاگەندە بێ بنەماکان لە ئەو ڕاپۆرتەی لەسەر بنەمای ناڕاست و دوژمنانە وەسف کرد و وتی:هیچ لایەنێکی یاسایی نییە و ڕەتی دەکەینەوە.

کەنعانی بە ئاماژە بە هەوڵی هەندێک وڵاتی ڕۆژاوایی بۆ درێژە دان بە پڕۆژەی ترساندن لە ئێران و خراپ کردنی ناوی ئێران ڕایگەیاند: شاندی بەناو دۆزینەوەی ڕاستییەکان کە بە شانۆی مافی مرۆڤی هەندێ وڵاتانی ڕۆژاوایی بەتایبەتی ئەڵمانیا و بە پارەی پێشکەشیی ئەوان لە سەرماوەزی 1401 و دوای شکستی پڕۆژەی ناسەقامگیر کردنی ئێران پێک هات، بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک بریتی لە کۆمەڵێک ڕێکخراو لە لادانی ڕاستییەکان و پەرەپێدان بە درۆ، نەک هەر دۆزینەوەی ڕاستییەکان نەبووە، بەڵکوو ڕاستییەکانیان بە شێوەیەکی ئامانجدا پێچەوانە نیشان داوە.