"محەمەد مۆبین عەزیمی" زۆرانبازی بەناوبانگی کوردستان بوو بە پاڵەوانی جامی دانکلیف لە بولگاریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم وەرزشکارە لاو نازناوی پاڵەوانی زۆرانبازی ئازاد لە کێشی 92 کیلۆگرامی لە جامی دانکێلفی بولگاریای بەدەستهێنا.

پێشبڕکێیەکان لە ئاستی جیهانی و لە شاری سۆفیا بەڕێوەچوو.