ئەسعەد فەرهادی لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی بەرپرسان، وەکوو سەرۆکی نوێ حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان ناسێندرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان لە ڕێوڕەسمی دەستبەکار بوونیدا وتی: هەوڵ و تێکۆشانم لە پێناو بەرەوپێش بردنی ئامانجە هونەرییەکانی کوردستان دەبێت.

ئەمین مورادی سەرۆکی پێشووی حەوزەی هونەریش لە ئەو ڕێوڕەسمەدا وتی: حەوزەی هونەری ماڵی هیوای هونەرمەندان بووە و هیوادارین ئەو ڕەوتە درێژەی هەبێت.