دەقی قسەکانی ڕێبەری ئێران لە دیداری بەرپرسانی کۆنگرەی 24 هەزار شەهیدی پارێزگای خووزستان کە لە ڕێکەوتی شەممەی 5 ی ڕەشەممەی 1402 بەڕێوە چووجوو، بڵاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەو دیدارەدا بە جەخت لەسەر ئەوەی کە خووزستان لە شەڕی بەرەڤانی پیرۆز ڕۆڵی سەنگەری پێشەوەی هەبوو، وتی: خووزستان سەرچاوەی بەرهەمهێنانی وانەی فەرامۆش نەکراوی فەرهەنگی و شوناسی بۆ گەلی ئێرانە و جێگای کارێکی گەورەی فەرهەنگی سەبارەت بە خووزستان بەرچاوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی خووزستانی سەرچاوەی سامانی سروشتی وەکوو کشتوکاڵ. نەوت و پیشە وەسف کرد و وتی: خووزستان جگە لە سەرچاوەی سروشتی سەرچاوەی فەرهەنگی و وانەی فەرامۆش نەکراوی فەرهەنگی و شوناسی بۆ گەلی ئێرانە.