ڕوودانی هەر ڕووداوێک لە پاڵاوگەی نەوتی بەندەر عەباس ڕەتکرایەوە و ئەم  پاڵاوگەیە بە شێوەیەکی ئاسایی چالاکییەکانی ئەنجام دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پشتبەستن بە پێوەندییە گشتییەکان و کاروباری نێودەوڵەتیی شەریکەی پاڵاوتنی نەوتی بەندەر عەباس؛ دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەندێک دەنگۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، ئەم کۆمپانیایە پاڵاوتنە ڕایدەگەیەنێت کە هیچ ڕووداوێک لە پاڵاوگەی نەوتی بەندەر عەباس ڕووی نەداوە و پاڵاوگەکە پرۆسەی بەرهەمهێنانی خۆی ئەنجام دەدات.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، شەریکەی پاڵاوتنی نەوتی بەندەر عەباس، نەوتی ستارە و نەوتی ئافتاب و ژمارەیەک شەریکەی پەیوەندیدار بە پیشەسازییەکانی نەوت لە ڕۆژئاوای ئەم شارە کار دەکەن.

کۆمپانیای پاڵاوتنی نەوتی بەندەر عەباس بە توانای 350 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا 18%ی بەرهەمە نەوتییەکانی وڵات دابین دەکات.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە کاتی چاککردنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکانی یەکێک لە کورەکانی پاڵاوگەی نەوتی کەرتی تایبەت بە ناوی ئافتاب لە تەنیشت پاڵاوگەی سەرەکی بەندەر عەباس ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ڕوویدا و هیچ ڕووداوێکیش لە پاڵاوگەی نەوتی بەندەر عەباس ڕووی نەداوە.