ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەندامانی مەجلیسی خوبرەکان وتیان: نوێنەرانی نوێ دەبێ وریا بن کە زەوقی گەل و کەشوهەوای سیاسی وڵات تاڵ نەکەن

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی خولی پێنجەمی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری دیداریان کرد.

ڕێبەری لە بەشی سەرەتایی قسەکانیاندا ئاماژەیان دایە چیەتی حکوومەتی ئیسلامی ئێران و جەختیان لەوە کردەوە کە نمانەی دیمۆکراسی ئیسلامی لە ئێران بووەتە هۆی کەوتنە مەترسێ بەرژەوەندییەکانی بەرەی دیمۆکراسی ڕۆژاوایی و دەستپێکی دژایەتییە بەردەوامەکان لەگەڵ نیزامی ئیسلامی.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕووداوە دڵتەزێنەکانی غەززەی وەک نموونەیەکی ڕوون لە خۆبەزلزانین و دەستدرێژیی بەرەی ئیستکبار بەرامبەر بە خاوەن خاکێک و کوشتنی دڕندانە و بێ بەزەییانەی ژن و منداڵ و وێرانکردنی ماڵ و سامانی خەڵکی غەززە ناوبرد.

وتیشیان: دژایەتی کۆماری ئیسلامی لە ڕاستیدا دژایەتییە لەگەڵ ئەو جۆرە دڕندەییە و ئەمانە تاوانن کە لەلایەن هەموو عەقڵی ساغ و داب و نەریت و شەریعەت و ویژدانی مرۆڤەوە شەرمەزار دەکرێن، بەڵام لەلایەن ئەمریکا و ئینگلیز و هەندێک وڵاتی ئەوروپیەوە پشتیوانی دەکرێن.

جەختیشی کردەوە: پێویستە ئەم بابەتە ڕوون و ئاشکرا بێت کە بەرەی لەژێر ناوی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و لیبرالیزمدا خۆبەزلزانین و چەوساندنەوە و شەڕانگێزی و کوشتنی شاردۆتەوە.

ڕێبەری شۆڕش بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی هەمیشە دەبێ ئاڵا هەڵگر و پێشەنگ بێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیستکباریدا، وتی: دەبێ ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر و زیاتر ئاڵای شەڕی بەرەنگاربوونەوەی ئیستکباری هەڵبگرین و هەرگیز ڕێگە نەدەین ئەم ئاڵایە لە دەستی کۆماری ئیسلامی بکەوێت.