پارێزگاری کوردستان بە ئاماژە بە ئەوەی کە بەشی کوردستان لە گەڵاڵەی چاندنی نەمام لە ئێران، 2 ملیۆن نەمامە، وتی: کوردستان دەفرایەتی چاندنی زیاتر لە 12 ملیۆن نەمامی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا، نیوەڕۆی سێشەممە لە ڕێوڕەسمی چاندنی 500 هەزار نەمام لەلایەن سپا و بەسیجەوە لە پارێزگا، وتی: بەشی کوردستان لە پلانی چاندنی یەک ملیار دار لە ئێران، 2 ملیۆن نەمامە بەڵام هیوادارین بتوانین زیاتر لە ئەو لە کوردستان نەمام بچێنین چونکوو دەفرایەتی هەیە.

ناوبراو زیادی کرد: لە پارێزگای کوردستان هەم لە بەرهەمهێنانی نەمام و هەم لە بواری چاندنی دار لە پارێزگا هەوڵی باش دراوە.