شارەوانی سنە وتی: بودجەی پێشنیار کراو بۆ ساڵی 1403ی هەتاوی شارەوانی سنە 2500 ملیار تمەنە کە ئەمڕۆ لە شۆرای شار پەسەند کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئەنوەر ڕەشیدی لە پازدەهەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی بودجەی شۆرای ئیسلامی شاری سنە وتی: بوردجەی شارەوانی شاری سنە بە پێ بەرنامەی کورت خایەن، مامناوەند و درێژخایەن پێش بینی کراوە.

ڕەشیدی ڕایگەیاند کە لە بەرنامەی کورت خایەندا گەشەی یەکمایەتییەکانی بەڕێوەبەرایەتی شاری و لە مامناوەنددا کردنەوەی پارک و زیاد کردنی شوێنی گشتی و گواستنەوەی شاری و لە درێژخایەنیشدا پڕۆژەی گەورەمان بەدەستەوەیە وەکوو چێ کردنی بلوار و جادە شارییەکان و هتد.