ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەسەر بێ ئەنجام بوونی دانوستانی سیاسی لەگەڵ ئەمریکا بۆ دەرکردنی سەربازانی ئەو وڵاتە لە عێراق جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، ئیبراهیم سەکینی ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختی کرد کە پێکهێنانی کومیتەی هاوبەشی نێوان ئەو وڵاتە و ئەمریکا بە ئامانجی لێکدانەوەی دۆسیەی دەرکردنی سەربازانی بیانی لە عێراق یاریی واشنتۆن دێتە ئەژمار.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو یارییە بۆ هەموو لایەک دەرکەوتووە و عێراقیش هەرگیز دوای چوونە دەرەوی ئەمریکا تووشی کێشەی ئەمنی نابێت چونکوو هێزی بەربڵاوی هەیە.