وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی سازمانی هاریکاری ئیسلامی، به بڵاوکردنی به یاننامەیەکی هاوبەش، خوازیاری ڕاگرتنی بێ مەرجی شەڕی غەززه له زووترین کاتدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی هاوبەش ڕایانگەیاندووە کە بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە داوای ئاگربەستی خێرا و بێ مەرج دەکەین.

لە ڕاگەیەندراوی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامیدا هاتووە کە ئێمە داوای کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی دەکەین بۆ ناردنی هاوکاری بەپەلە بۆ غەززە بەبێ بەربەست.

هەروەها له بارەی مەترسی درێژەدان به تاوانی ژینۆساید و پاکتاوی ڕەگەزی له غەززه هۆشدارییان دا و زیادیان کرد: داوا دەکەین لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی گوشار بخاته سەڕ ئیسرائیل.