سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پێكهاته‌كان و مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان رایگه‌یاند: "ئه‌مه‌ پرسێكی نیشتمانییه‌ و په‌یوه‌سته‌ به‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان، پێویسته‌ له‌م روانگه‌یه‌وه‌ درك به‌ مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ له‌ سه‌ڵاحه‌دین مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی پێشوازی له‌ گلین مایڵز باڵیۆزی ئوسترالیا له‌ عێراق كرد و له‌دیداره‌كه‌دا باڵیۆزی ئوسترالیا ستایشی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و هه‌رێمی كوردستان كرد، خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ خسته‌ڕوو.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا، مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عێراق باس كرا، مه‌سعوود بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "ئه‌مه‌ پرسێكی نیشتمانییه‌ و په‌یوه‌سته‌ به‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان، پێویسته‌ له‌م روانگه‌یه‌وه‌ درك به‌ مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر بكرێت".