پارێزگای ئیلام لە ڕۆژاوای ئێرانە و بە بۆنەی هەبوونی شوێنی گەشتیاری جۆراوجۆر بە بووکی زاگرۆس دەناسرێت، گەڕان لە سروشت تایبەتمەندی سەرەکی گەشتیاری لە پارێزگایە بەڵام نابێت شارستانیەتی 10 هەزار ساڵەی پاریزگاش لەبیر بکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاری ئیلام لەسەر پاشماوەکانی شارستانیەتی ساسانی دانراوە و خەڵکەکەی بە زمانی کوردی قسە دەکەن. پاڵاوتنگەی گاز و پێترۆکیمیایی لە پیشەکانی شاری ئیلام دێتە ئەژمار.

لە ئەم ڕاپۆرتەدا شوێنە گەشتیارییەکانی ئیلام دەناسرێت:

کێوی قەڵاقیران

ئەو کێوە کە گرینگترین کێوی ئیلامە بە نیشانەی شاری ئیلام دناسرێت و دەوترێت کە شکڵی تاوەری ئازادی تاران لە ئەو کێوەوە گیراوە.

گۆمی دووبراڵەی سیاگاو

ئەو دوو گۆمە بە کاناڵێکی 10 مەترییەوە لێک لکاون و نزیک بە 3 مەتر قووڵاییانە.

تەنگەڵانی کافرین

درێژایی تەنگەڵانی کافرین 2 کیلۆمەترە و 700 مەتر لەگەڵ دەریا مەودای هەیە.

ناوچەی دارستانی شەشدار

لە 5 کیلۆمەتری شاری ئیلام و نزیکی ژێوی قەڵاقیران و لە سەر ڕێگای جادەی ئیلام بۆ کرماشانە.

دۆڵی ئەرغەوان

سەرەنجڕاکێش ترین شوێنی گەشتیاری ئیلام دۆڵی ئەرغەوانە کە لە سێ کیلۆمەتری باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری ئیلامدایە.

تاڤگەی ئەما

ئەو تاڤگە لە مەودای 25کیلۆمەتری باشووری ئیلامدایە و بەرزاییەکەی نزیک بە 20 مەتر دەبێت و لە شاری مەلەکشاهی هەڵکەوتووە.

قەڵای والی

یەکێک لە گرینگترین شوێنە مێژوویی و گەشتیارییەکانی ئیلام قەڵای والییە کە لە ساڵی 1326 کۆچی مانگی بە فەرمانی غوڵامڕەزا خان والی لە گەڕەکی حسێن ئاوای فەیلی کە بە ئاوایی سەروو دەناسرێت، چێ کراوە.