بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لیوا عوسمان محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و هۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگە بە سایتى پارتى وتووە: هاوكاری هێزی ئه‌مه‌ریكا بۆ پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه، له پرۆسه‌ی ڕاوێژكار و هاوکاری لۆجستی بۆ پێشمه‌رگه درێخی‌یان نه‌كردووه.
وتیشی: ڕێككه‌وتنی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولا هه‌یه، به‌پێی ناوه‌رۆكی ڕێككه‌وتن هاوكاری ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بێت تا ساڵی 2026.
ڕاشیگه‌یاند: مه‌ترسی داعش هه‌ر ماوه، ئه‌م ناوچانه‌ی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ناوچه‌ی بە ئه‌منی هاوبه‌ش ناویان ده‌برێت، ماوه به‌ماوه تیرۆستان له‌و ناوچانه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، تیرۆستان ده‌یانه‌وێت به‌دوای بۆشاییه‌كدا بگه‌ڕێن و ئاراسته‌ی شه‌ڕی خۆیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق بگۆڕن، ئه‌م مه‌ترسیانه هه‌ر ماون بۆیه پێشمه‌رگه پێویستی به هاوكاری هاوپه‌یمانان هه‌یه و داواكارین هاوكارییه‌كان له ئاستی ئه‌و ڕووبهڕووبوونهوانهبن كه له‌ناوچه‌كه هه‌یه.
ئەو بەرپرسەى وەزارەتى پێشمەرگە وتیشى: ئیستا داعش و گروپه تیرۆرستییه‌كان له‌ناو تۆڕه‌كانی سۆشیال میدیاش چالاكن بۆیه له بواری زانیاری پێویستیمان به‌هاوكاری ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانه و چاوه‌ڕوانیمان هه‌یه جۆر و شێوه‌ی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئایندهی نزیكدا بگۆڕێت.