بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە چەند پرسی ناوخۆیی و جیهانی کرد.
کەنعانی لە درێژەی ئەم کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەدا، بە ئاماژەدان بە لوتکەی جددە، ڕایگەیاند: سبەینێ لە جددە لە ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە پێوەندی لەگەڵ پرسی فەلەستین شاهیدی ڕووداوێکی گرنگ دەبین.
وتیشی: کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی هاوکاری ئیسلامی سەبارەت بە فەلەستین لە جددە بەڕێوە دەچێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران زیادی کرد: هەردوو کۆبوونەوەی یەکەم و دووهەمیش بەرهەمی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئێران و ژمارەیەک وڵاتی دیکەی ئەندامی هاوکاری ئیسلامی بوون.