بەرپرسی ئەرکانی ناوەندی فەرهەنگی هونەری مزگەوتەکانی کوردستان وتی: بە بەشداری 280 براوەی قورئانی ، کێبڕکێیەکانی نەتەوەیی مەدهامەتان لە سنە دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بێهزاد کیامێهر بە ئاماژە بە ئەو کێبڕکێیە زیادی کرد: لە ئەو ژمارەیە 200 کەس پیاون و 80 کەسیان خانمن.

ناوبراو وتیشی: لە بەرنامە تایبەتەکانی ئەو ڕووداوە نەتەوەیی دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر بەڕێوە چوونی کۆڕی قورئانی لە مزگەوتی گشتی سنە لە ڕۆژی یەکشەممە ، کاتژمێر 19 بۆ 21 بە بەشداری قرئان خوێنەکانی سەرتاسەری ئێران.