به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئاشكرای ده‌كات کە ئەمریکا لەهاوکاریى‌و هەمانگی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لیوا عوسمان محەممەد بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن‌ و هۆشیاریی لەوەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: "ئەمریکا هاوکار و هەمانگی زۆرباشی هێزەکانی پێشمەرگەی کردوەو توانیویەتی لەڕێگه‌ی ئاسمانی‌و زەویەشەوە هاوکاریی بکات".

ئاشكراشیكردوه‌، "لەئیستادا هاوکاریی‌و هەماهەنگی هێزەکانی ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامە لەپڕۆسەی ڕاوێژکاریی‌و لۆجستی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، ئەوان درێغییان نەکردوە، دواتر ڕێککەوتنێکی هاوبەش لەنێوان هەردولادا هەیە، به‌گوێره‌ى ئەو ڕێککەوتننامەیەو ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە هاوکاریی‌و کۆمەکەکان بەردەوامدەبێت تاکو ساڵی 2026".