Publish Date: ٢ ئازار ٢٠٢٤ - ٢٢:١٤

ئایەتوڵڵا محەممەد ئیمامی کاشانی نوێنەری مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری و پێشنوێژی کاتیی تاران کۆچی دوایی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا ئیمامی کاشانی، لە 10ی ڕەزبەری ساڵی 1310ی هەتاوی لەدایک بوو.

ئەو یەکێک لە ئەندامانی سەرەتایی کۆمەڵەی "ڕۆحانیوونی موبارز" لە تاران بوو و دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بە فەرمانی ئیمام خومەینی چەندین پۆستی وەرگرتووە.