بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
محەممەد قەسیم عوسمانی بە بەدەستهێنانی ئەم ژمارە دەنگە لە کۆی ٤٧ هەزار و ٩٦٦ دەنگی وەرگیراو لەم بازنەیەدا وەک نوێنەری خەڵکی بوکان لە مەجلیس هەڵبژێردرا.
عوسمانی لە بازنەی بوکانەوە پێشتر نوێنەری قۆناغەکانی ٨ و ٩ و ١٠ی مەجلیسی ئێران ئیسلامی بوو.
ئەو لە خولی دەیەمی مەجلیس دا ئەندامی دەستی سەرۆکایەتی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بوو.