ئەنجامی هەڵبژاردنی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری لە کوردستان ڕاگەیێندرا و مامۆستا فایق ڕۆستەمی و مامۆستا ئیقبال بەهمەنی لەلایەن خەڵکی ئەو پارێزگایەوە هەڵبژێردراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی ناوەندی هەڵبژاردنی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: مامۆستا فایق ڕۆستەمی و مامۆستا ئیقباڵ بەهمەنی وەک دوو کەسی هەڵبژێردراوی خەڵکی کوردستان بۆ مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەرایەتی هەڵبژێردراون.

کوردستان 2 کورسی لە مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری هەیە، چوار کاندید لە کوردستانەوە بۆ ئەم 2 کورسیە پەسەند کرابوون کە دوو کەسیان دەنگی زیاتریان بردەوە.