سێهەمین پلاتۆی کوردستان لە شاری دیواندەرە بە ئامادەبوونی بەرپرسی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی و کۆمەڵیک لە هونەرمەندان و بەرپرسان کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەسغەر دەریایی لە ڕێوڕەسمێکی کردنەوەی پلاتۆی شاری دیواندەرە وتی: بەرهەمهێنانی بەرهەمی هونەری لە بواری هونەرە شانۆیی بە بێ شوێنی تایبەتی فەرهەنگی بەتایبەتی پلاتۆی تایبەت ئەگەری نییە.

ناوبراو زیادی کرد: ئێستا جگە لە کردنەوەی پلاتۆکانی شارەکانی بیجاڕ، سەقز و دیواندەرە و هۆڵی سەرئاوەڵای کامیاران، چێ کردنی سێ پلاتۆی دیکە لە شارەکانی بانە، مەریوان و قوروەخەریکە چێ دەکرێت.

هەروەها وتیشی: سێهەمین پلاتۆی پارێزگا کە ئێستا لە دیواندەرە کرایەوە شوێنی 100 کەسیی هەیە بە ژێربینای 280 مەتری چوارگۆش.