سەرۆکی ئەرکانی هەڵبژاردنەکانی پارێزگای کوردستان وتی: بە کۆتایی هاتنی ژماردنی دەنگەکان ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی دوو بازنەی هەڵبژاردنی پارێزگا ڕاگەیێندرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەهدی ڕەمەزانی سەرلەبەیانی شەممە ڕایگەیاند: لە دوو بازنەی بیجاڕ ،قوروە و دێولان دەنگەکان ژمێردراوە و بە گشتی لە پارێزگا 390 هەزار و 86 کەس لە هەڵبژاردنەکان بەشداریان کرد.

ناوبراو وتیشی: لە بیجاڕ 37 هەزار و 977 دەنگمان هەبوو کە 10 لە نێوانیاندا هەزارو 403 کەس دەنگیان داوەتە عەلیڕەزا زەندیان.

هەروەها وتیشی: لە بازنە هەڵبژاردنیی قوروە و دێولانیش 70 هەزار و 163 دەنگ دراوە کە لە کۆتایدا محەمەد ڕەسووڵ شێخی زادە بە 17 هەزار و 458 دەنگ لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردراوە.