بە کۆتایی کاتژمێرە درێژکراوەکان بۆ دەنگدان لە سەڕانسەری ئێران، ژماردنی دەنگەکانی خەڵک دەستیپێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ٥٩ هەزار بنکەی دەنگدان لە سەرتاسەری وڵات، هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری کاتژمێر 8 بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دەستیپێکرد و تا کاتژمێر 24 درێژ کرایەوە.

بە هاتنی کاتژمێر 12ی شەو واتا 24، دەنگدان کۆتایی هات و بە داخستنی بنکەکانی دەنگدان ، ژماردن دەستیپێکردووە و ڕەنگە تا بەیانی بەردەوام بێت.