ماوەی هەڵبژاردن لە سەرانسەری وڵات تا کاتژمێر 12ی شەو درێژ کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

موحسین ئیسلامی، وتەبێژی مەڵبەندی هەڵبژاردنەکانی وڵات، درێژکردنەوەی کاتی دەنگدانی تا کاتژمێر ٢٤:٠٠ی ڕاگەیاند.

لە ٥٩ هەزار بنکەی دەنگدان لە سەرتاسەری وڵات، هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری کاتژمێر 8 بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دەستیپێکردووە و تا کاتژمێر 18ی ئێوارە بەردەوام بوو و دواتر تا کاتژمێر 20 و دواتر تا 22 و ئێستاش بۆ دواجار تا کاتژمێر 24 درێژ کرایەوە.