بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ، دەنگدان لە سەرتاسەری وڵات تا کاتژمێر8ی شەو و دواتر تا کاتژمێر 10 درێژکراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا، بنکەی سەرەکی هەڵبژاردنەکانی وڵات بە بڵاوکردنەوەی ئاگاداری ژمارە ٣١، ماوەی دەنگدانی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر تا کاتژمێر 8ی شەوی هەینی  لە سەرتاسەری وڵات ڕاگەیاند.

لە بڕیارێکی تریشدا تا کاتژمێر 10ی شەو هەڵبژاردن و دەنگدان درێژ کرایەوە.