ماراسۆنی خولی دوازدەهەمی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و خولی شەشەمی مەجلیسی خوبرەکان لە کرماشان بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ سەرانسەری وڵات دەستیپێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر؛ لە پارێزگای کرماشان، هەزار و 16 بنکەی جێگیر و 653 بنکەی گەڕۆک بۆ وەرگرتنی دەنگی خەڵک دانراوە لە هەموو شار و گوندەکانی ئەم پارێزگایەدا.

208 کاندید بۆ 8 وەدەستهینانی 8 کورسی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە پارێزگای کرماشان پێشبڕکێ یەکتر دەکەن.

١١ کەس لە بازنەکانی هەڵبژاردنی پاوە، جەوانرود، سەلاسی باوەجانی و ڕەوانسەر، ١١١ کەس لە بازنەکانی هەڵبژاردنی کرماشان، ٢٦ کەس لە بازنەکانی هەڵبژاردنی سنقوڕ، ١٧ کەس لە بازنەکانی هەڵبژاردنی قەسر شیرین، گیلانغەرب و سەرپێڵ زەهاو، ٢١ کەس لە بازنەکانی هەڵبژاردنی ئیسلام ئاباد غەرب و داڵاهو و لە بازنەکانی کەنگاوەر ، بازنەکانی سەحنە و بیستون، ٢٢ کەس کێبڕکێ لەسەر ٨ کورسی مەجلیس دەکەن.

لە کرماشان یەک ملیۆن و ٦٤١ هەزار و ٤٢٣ کەس مافی دەنگدانیان هەیە.