زەنگی هەڵبژاردنەکان لە 1296 ناوەندەی دەنگدان پارێزگای کوردستان هاوکات لەگەڵ سەرتاسەری ئێران لێدرا

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و شەشەمین خولی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی خوبرگان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ سەرتاسەری ئێران لە پارێزگای کوردستان دەستی پێکرد.

سەرۆکی ئەرکانی هەڵبژاردنەکانی پارێزگای کوردستان بە ئاماژە بە ئەوەی کە چەند خولەک پێس هەڵبژاردنەکان لە 1296 لقی لە سەرتاسەری پارێزگا دەستی پێکرد، ڕایگەیاند: 25 هەزار کەس وەکوو فەرمانبەر و کاربەدەست لە 1296 ناوەندی دەنگدان کاری هەڵبژاردنەکان ڕێکدەخەن.

132 کاندید لە پێنج بازنەی هەڵبژاردن کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 6 کورسی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە پارێزگای کوردستان، هەروەها 4 کاندید لە پارێزگاکە کاندید کراون بۆ بەدەستهێنانی 2 کورسی مەجلیس شارەزایانی ڕێبەری (خوبرەکان).

لە پارێزگاکەدا هەزار و 296 ناوەندی دەنگدان کە لە 589 بنکەی شار و 797 بنکەی گوندنی پێکهاتوون دەنگی خەڵک وەردەگرن.

لەو ژمارەیەش 684 بنکە جێگیرن و 613 بنکە گەڕۆکن.