ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کاتژمێری سەرەتایی دەسپێکی پڕۆسەی دەنگدان چوونە سەر سندووق و دەنگیان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

ئایەتوڵا خامنەیی ، ڕێبەری باڵای ئێران کەمێک پێش ئێستا بە ئامادەبوون لە حسێنیەی ئیمام خومەینی دەنگیان دا.

زیاتر لە سەد هەواڵنێر و پەیامنێر لە شوێنی دەنگدانی ڕێبەری باڵای ئێران ئامادەن بۆ ڕووماڵی کاتی دەنگدانی ڕێبەری و وتەکانی ئایەتوڵا خامنەیی.

ئەمڕۆ 11 ڕەشەمە، هەڵبژاردنی خولی دوازدەیەمی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری بەڕێوەدەچێت.

61 ملیۆن و 172 هەزار و 298 کەس دەتوانن دەنگ بدەن کە 30 ملیۆن و 945 هەزار و 133 کەسیان پیاو و 30 ملیۆن و 227 هەزار و 165 کسیان ژنە.