بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد ئیحسان خرامید، بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی پەیوەندییەکان و تەکنۆلۆژیای زانیاری، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا مژدەی بەرپرسی ڕێکخراوی بۆشایی ئاسمانی وڵاتی بە خەڵکی ئێران ڕاگەیاند و وتی: چەند خولەکێک لەمەوبەر مانگی دەستکردی پارس ١ بە ئاسمانی ئێرانەوە هەڵدرا و سیگناڵە سەرەتاییەکانی مانگە دەستکردەکەمان پێگەیشت، کە سەرکەوتوویی ئەدای مانگی دەستکردەکە نیشان دەدات.
ئاماژەی بەوەشکرد: مانگی دەستکردی هەستەوەری پارس 1 لەلایەن پەیمانگای توێژینەوەی بۆشایی ئاسمانی وەزارەتی پەیوەندییەکانەوە دیزاین و دروستکراوە.