ماڵپەڕێکی ئەمریکی ئاشکرایکرد کە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕەتیکردوەتەوە لە کۆشکی سپی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی واشنتۆن فریی بیکۆن لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، ئیدارەی کۆشکی سپی ڕێگەی نەداوە بە کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و کامالا هاریسی جێگری، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئیدارەی ئەمریکا کاردەکات بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی ئیدارەکە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ جۆ بایدن.

جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، شاندەکەی هەرێم ئەگەری هەیە لەگەڵ جەیک سۆلیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆببنەوە.