بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێش نوێژەکانی هەینی ئەهلی سوننەی ئێران لە ئەو نامەیەدا هێناویانە کە ئیزن نادەین نەیاران بە ئاژاوەگێڕی و دەستە دەستە کردنی خەڵک، دوژمنان شاد و هیوادار بکەنەوە.
لە دەقی ئەو نامەیەدا هاتووە: بێ گومان بەختەوەری ئێران و ئێرانی گرێ دراوە بە یەکگرتوویی و هاودڵی هەموو چینەکانی گەلەوە و ئامانجەکانی ئێوە وەکوو چرای ڕوون کەرەوەی کۆمەڵگا دەتوانێت بەشداری لانی زۆر و هەڵبژاردنێکی باش بۆ گەلی ئێرانبهێنێتە ئاراوەو ببێتە هۆی گەشەی ئێرانی ئیسلامی.
ئێمە کۆمەڵێک لە پێش نوێژەکانی هەینی وەکوو نمانەکانی یەکگرتوویی و هاودڵ، ڕایدەگەیێنین کە خەڵکی ئێران سەرەڕای هەر ئێتنیک و ئایینێک بە تێگەییشتنی ڕاست لە دۆخی هەستیاری جیهان، بەتایبەتی ئاژاوەگێڕی ستەمکارانی جیهان و جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکە، لە درێژەی پارێزەری لە سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەنگدان بە ماف و ئەرکی هەموو ئێرانییەکان بۆ بەشداری لە دیاری کردنی چارەنووسی خۆمان دەزانین و ئیزن نادەین نەیاران بە ئاژاوەگێڕی و دەستە دەستە کردنی خەڵک، دوژمنان شاد و هیوادار بکەنەوە.
لە کۆتاییشدا داوا لە هەموو زانایان و بانگەشەکارانی ئایینی دەکەین هەموو هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ بانگهێشت کردنی خەڵک بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن.