ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە، بەرزبووەوە بۆ ١٠٠ ھەزار و ٢٧٩ کەس.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی تەندروستی غەززە لە ڕاگەیەندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەردەوامە، خستەڕوو.

لە ڕاگەیاندراوەکە ئەوە خراوەتەڕوو کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ھەشت کۆمەڵکوژی دیکەی دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون و لە ئاکامدا، ٧٦ کەس کوژراون و ١١٠ی دیکەش برینداربوون.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵو، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە کوژراون بەرزبووەتەوە بۆ ٢٩ ھەزار و ٩٥٤ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٧٠ ھەزار و ٣٢٥ کەس.