بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە بەیاننامەکەی میتدا هاتووە کە "ئەحمەدا" لە ساڵی ٢٠١١ پەیوەندی بە یەپەژە کردووە و وەک پلاندانەری چالاکییەکان دژی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کاری کردووە.
میت ڕایگەیاند کە ئامینە سەعید ئەحمەدا، بە ناوی ڕێکخراوەیی "ئازادی دێریک"، لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو هێزانە لە قامیشلۆ کوژراوە.
دەوترێت ئازادی دێریک بەرپرسی "دابینکردن و بەکارهێنانی مووشەک" بووە و فەرمانی هێرشە مووشەکییەکانی لە تەل ڕەفعەتەوە بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون دەرکردووە.