ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتحی عێراق ئاماژەی دایە سەر هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ نائەمن کردنی ئەو وڵاتە لە ڕێگای داعشییەکانەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، عەلی فەتلاوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند: ئەمریکا هەوڵی دا داعشیەکانی جێگیر لە هەندێک ناوچە بۆ جێبەجێ کردنی ئۆپراسیۆن لە دژی هێزە ئەمنییەکان هان بدات.

ناوبراو زیادی کرد: دەزگا ئەمنییەکانی عێڕاق ئەو پیلانانەیان پووچەڵ کردەوە.