وەزیری پێوەندییەکان لە هاویشتنی مانگیلەیەکی تەواو خۆجەیی و بەرهەمی کۆمپانیا زانست بنەماکانی ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عیسا زارع پوور، وەزیری پێوەندیەکانی ئەمڕۆ لە پەراوێزی کۆبوونەوەی دەوڵەت ڕایگەیاند: سبەینێ مانگیلەی وێنە و فیلم هەڵگری پارس 1 کە مانگیلەیەکی سەداسەد ئێرانییە، وەکوو دوازدەهەمین هاویشتن لە دەوڵەتی سێزدەهەم، دەهاوێژرێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو مانگیلە کە بەرهەمی ناوخۆییە، بە هاوێژەرێکی ڕووسی دەنێردرێتە گەردوون.