سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی بەرەی تورکمان ناڕازی تورکمانەکان وتی: سزای دادگای فیدراڵ لە دژی هاووڵاتیانی تورکمانی هەرێم بووەتە هۆی نیگەرانی قووڵمان بەڵام خۆشحاڵیشین چونکوو ئەوان نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵک نەبوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دوابەدوای دوو سکاڵای یەکێتی و دوای 9 کۆبوونەوە دەنگی دایە دابەش کردنی هەرێمی کوردستان لە یەک بازنەوە بۆ چوار بازنەی هەڵبژاردنی و ژمارەی کورسییەکان لە 111 ەوە بۆ 100 کورسی کەم کردەوە و کورسیی کەمایئەتییە ئایینی و نەتەوەییەکان لابرا.

عەبدولباست خالید سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی بەرەی ناڕازی تورکمانی لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: ئێمە چ پێمان خۆش بێت و چ نەبێت ئەو دەنگەی دادگای فیدراڵە ناگۆڕدرێت، چونکوو ئەو نوێنەرانە بەس لە بیری پڕ کردنی گیرفانی خۆیان بوون نەک تورکمانەکان.

هەروەها وتیشی: کەمایەتی تورکمانەکان کە لە پەرلەمان بوون 30 ساڵە بوونەتە دارەدەستی پارتێکی سیاسی تایبەت.