وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ڕاگرتنی تاوان و ژینۆساید دژی گەلی غەززە دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە هەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بە ئامادەبوونی لە 55هەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: بەشداریکردن لەم کۆبوونەوەیە دەرفەتێک بوو بۆ ئەوەی زیاتر بزانین دەربارەی دۆسیەی مافی مرۆڤ چی بە سیاسی کراوە دژ بە ئێران، هەڵوێستەکانی تارانم ڕوون کردەوە و بۆچوونەکانی ئێران سەبارەت بە پێویستی ڕاگرتنی ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە دژی خەڵکی غەززەم ڕاگەیاند.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتیشی: لەم سەفەرەدا تیشکمان خستە سەر گرنگی ئاسایشی سەقامگیر لە ناوچەکەدا، چونکە لە سایەی ئاسایشی سەقامگیردا دەتوانین گەشەسەندنی سەقامگیر و بازرگانی نێودەوڵەتی بەهێزترمان هەبێت، لەم ڕوانگەیەشەوە پێمان وایە ڕاگرتنی تاوان و ژینۆساید دژی خەڵکی غەززە دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی هەبێت لەسەر ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکە.